AP ١٤٠٢ خەرمانان ٣٠ ١٠:٥٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە ڕاگیرانی شەڕی لە قەرەباغ

کاردانەوەی ئێران بە ڕاگیرانی شەڕی لە قەرەباغ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە ڕێککەوتنی ئازەربایجان و نوێنەرە ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ بۆ راگیرانی پێکدادانەکان لە ئەو ناوچە خۆشحاڵی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای ڕێککەوتنی ئازەربایجان و نوێنەری ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێککەوتنی ئازەربایجان و نوێنەری ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ بۆ ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە ئەو ناوچە خۆشحاڵە و چاوەڕوانی هەیە ڕێکای ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی ئازەربایجان بگیردرێتە پێش.

ناوبراو ڕایگەیاند کە شەڕ جگە لە نائەمنی و ماڵوێرانی هیچی بەدواوە نییە و هەروەها لەسەر گفتوگۆی نێوان باکوو و نوێنەری ئەرمەنییەکانی دانیشتووی قەرەباغ جەختی کرد.

News ID 47393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha